لە عەزاز تەقینەوەیەک ڕوویدا

لەشاری عەزازی سەر بەحەلەب تانکەرێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە.


بەپێ ی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، ئۆتۆمبێلێک لەجۆری تانکەری سوتەمەنی بۆمبڕێژکراو لەناوچەی سوتەمەنی ناوەندی شاری عەزاز تەقێندراوەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتۆتەوە.

شاری عەزاز سەربە پارێزگای حەلەب-ی سوریایە، لەئێستادا لە ژێر داگیرکاریی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکدایە.

ب.ش