
لە عەزاز تەقینەوە ڕوویدا، کوژراو و بریندار هەیە
لە شاری عەزاز سەربە باکوری حەلەب تەقینەوەیەک ڕوویدا کە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کەمێک پێش ئێستا لە شاری عەزاز کە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە داگیرکراوە، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە.
بەپێێ هەواڵەکە، ئەو تەقینەوەیە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، بەڵام زانیاریی زیاتر لەسەر تەقینەوەکە ڕوون نەبووەتەوە.
س.ح