لە عەین عیسا هاوڵاتیان لەدژی تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

لە شارۆچکەی عەلی بابجەلی کە دەکەوێتە باکوری ناوچەی عەین عیسا هاوڵاتیان لە دژی داگیرکەرانی دەوڵەتی تورک خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا.


بە پێی زانیارییەکان، هاوڵاتیانی شارۆچکەی عەلی بابجەلی لە دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و تاوانەکانیان کە بە شێوەیەکی سیستماتیک ئەنجامی دەدەن، خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

هاوڵاتیان لە خۆپیشاندانەکەدا داوایان کرد کۆتایی بە داگیرکاریی و تاوانەکانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بهێنرێت.

د.ع