لە كەركوك شانەیەكی تیرۆریستی لەناوبرا و لە بەغداش سێ‌ كەس بوونە قوربانی

هێزە ئەمنییەكانی عێراق ڕایانگەیاند، كە لە شاری كەركوك شانەیەكی تیرۆریستانیان لەناوبردووە، لە گوندێكی سەربە عوزێم-یش لە سنوری بەغدا بەهۆی هاوەنەوە، دوو منداڵ و ژنێك بریندار بوون.


ئێوارەی دوێنێ‌ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند، كە گروپێكی شەش كەسیان لە كەركوك لەناوبردووە، كە كاریان چاندنی بۆمب و هەڕەشەكردن لە هاوڵاتیان بووە.

باس لەوەش كراوە، كە ئەو گروپە كاری تەزویر و دروستكردنی بەڵگەنامەی ساختەیان بۆ كۆمەڵێك تیرۆریست كردوە بۆ ئەوەی بە ئاسانی بچنە ناو شاری كەركوكەوە.

لەلایەكی ترەوە هەر دوێنێ‌ ئێوارە، محەمەد زەیفان، سەرۆكی ئەنجومەنی شارۆچكەی عوزێم سەربە بەغدا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقاندنی چوار گولە هاوەن بە ئاڕاستەی گوندی مجرە لە باكوری شارەدێی عوزێم، دوو منداڵ و ژنێك بریندار بوون.


ك.ك