لە ناوەڕاستی شەقامەکانی کەرەجەوە پشتگیریی ڕامین حسێن پەناهی کرا

لە ناوەڕاستی شەقامەکانی شاری کەرەجی ئێران، ژنێک دەنگی هەڵبڕی و پشتگیریی ڕامین حسێن پەناهی کرد.


ئەمڕۆ لە مەیدانی مهران شەهری شاری کەرەجی ئێران ژنێک بە وتنەوەی دروشم لە دژی حکومەتی ئێران پشتگیریی ڕامین حسێن پەناهی کرد.

لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت، کە ئەو ژنە لەسەر بەرزاییەک وەستاوە و لە خەڵک پرسیار دەکات، کە تاوانی ڕامین حسێن پەناهی چییە کە دەبێت لە سێدارە بدرێت.

ئەو ژنە هەروەها باس لە "دەروێشە گۆنابادییەکان" دەکات و دەڵێت ئەوان لە زینداندان و ئێمە بێدەنگین.

لە نێوان قسەکانیشیدا دروشمی "مەرگ بۆ خامنەیی" دەڵێتەوە.

 


ک.ک