لە هێرشێکی ئاسمانیدا ١٨ چەکداری سەر بە ئێران کوژران

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا ١٨ چەکداری سەر بە ئێران کوژران، بەڵام بکەری هێرشەکە دیار نییە.


ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، نیوەشەوی ڕابردوو لە ناوچەی بوکەمال لە سنووری عێراق مۆڵگەکانی هێزەکانی ئێران و چەکدارانی گرێدراوی کراونەتە ئامانج.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لەو هێرشە ئاسمانییەدا ١٨ چەکداری سەربە ئێران کوژراون، بەڵام دیارنییە ئەو فڕۆکانەی هێرشەکەیان ئەنجام داوە سەربە کام وڵاتن.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ماوەی ڕابردوو کاربەدەستانی ئیسرائیل لەوانە بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەی کردبوو کە سوپای وڵاتەکەی هێزەکانی ئێران لە هەر شوێنێک دەکاتە ئامانج، هەروەها تا ئێستا چەندین بنکەی سەربازیی و کۆگای چەکی ‌هێزەکانی ئێران و حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلەوە لە عێراق کراونەتە ئامانج.

س.ح