لە هێرشەکانی ئیسرائیل ٣ سوری و ٤ ئێرانی کوژراون

ڕاونگەی سوری ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ئێران لە سوریا، سێ سەربازی سوریی و چوار ئێرانیش کوژراون.


ئەمڕۆ ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەر هێرشەکانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشق و کسوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕوانگەی سوری ڕایگەیاند: لە هێرشە مووشەکییەکانی ئیسرائیل بۆسەر فڕۆکەخانەی دیمەشق بە لانیکەمەوە حەوت چەکدار کوژراون کە سێیان سەربازی سوریی و چواریشیان چەکداری ئێرانین.

پێشتر ئاژانسی سانای سوری ڕایگەیاندبوو، کە سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا ژمارەیەک لە مووشەکەکان کە لە بەرزاییەکانی جۆلانەوە ئاراستە کرابوون بێکاریگەر کردووە.

س.ح