لە ڕووداوێکی هاتووچودا ٧ هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستدا

له‌ڕووداوێكی هاتووچۆدا، حه‌وت هاوڵاتی گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و شه‌ش هاوڵاتی دیكه‌ برینداربوون و برینی دووانیان سه‌خته‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون .


ئه‌مشه‌و، له‌ سنوری شارۆچكه‌ی خاڵس سه‌ر به‌ پارێزگای دیاله‌، له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا ١٣ هاوڵاتی بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی، غالب عه‌تیه،‌ وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دیاله‌، به‌ ڕۆژنیوزی داوه‌، ڕووداوه‌كه‌، لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی پاس و بارهه‌ڵگرێك بووه‌ ، له سه‌ر ڕیگای سه‌ره‌كی كه‌ركوك ـ به‌غدا، له‌ شارۆچكه‌ی خالس لەباكوری پارێزگای دیاله‌ پێکیاندا داوە.

د.ع