لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆچبەرە نایاساییەکان لە پارێزگای بەلوچستان لە ئێران، ٢٨ هاوڵاتی ئەفغانی گیانیان لەدەستدا و ٢١ی دیکەش برینداربوون.


نیوەشەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٢:٣٠ خولەک، لە ڕێگەی نێوان سەراوان بۆ خاش لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، دوو ئۆتۆمبێلی هەڵگری کۆچبەرە نایاساییەکان کە هاوڵاتی ئەفغانستانن، پێکیاندا.

فەریبورز ڕاشدی سەرۆکی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی زاهدان ڕایگەیاند: لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا ٢٨ هاوڵاتی ئەفغانی گیانیان لەدەستداوە و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.

بە وتەی ڕاشدی بریندارەکانی ڕووداوەکە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری خاش لە پارێزگای بەلوچستان.

ش.ف