لە ڕەقە سێ هاوڵاتی مەدەنیی گیانیان بەختکرد

کاروانێکی خەڵکی مەدەنیی، کە ڕوویان لە گرێسپی کردبوو، لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە کرانە ئامانج و سێ هاوڵاتی مەدەنییان شەهیدکرد، هێرش لە شارەکانی دیکەش بەردەوامە.


ئەمڕۆ هاوڵاتیانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پێشگرتن لە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک ڕوویان لە شاری گرێسپی کرد تا بەشداری چالاکیی قەڵغانی زیندوو بن، بەڵام کاروانێکیان کە لە ڕەقەوە دەهات لەلایەن سوپای تورکەوە کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، لەو هێرشەدا بۆسەر کاروانەکەی ڕەقە، سێ کەسی مەدەنی شەهید بوون و دەیان کەسی دیکەش بریندارن.

ش.ف