لە ڕەقە ٨ بۆمب پوچەڵکرانەوە

لە  ناوچەی پانۆراما لە ڕەقە هەشت بۆمب پوچەڵکرانەوە، پوچەڵکردنەوەکە لەلایەن تیمی ڕۆژ ڕامکۆ بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بوو.


ئەمڕۆ لە ناوچەی پانۆراما لە باشوری شاری ڕەقە هەشت بۆمب پوچەڵکرانەوە.

خەباتی ڕێکخستنی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە ڕێکخستنی ڕۆژ ڕامکۆ بۆ بێکاریگەرکردن و پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییە، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە چێندراون و تا ئێستاش بوونیان ماوە لە ڕەقە. 

مستەفا ساڵح، بەرپرسیاری تیمی پوچەڵکردنەوەی بۆمب، ڕایگەیاند: لە چالاکیی پوچەڵکردنەوەی بۆمبدا چوار هاوان و چوار بۆمبی ئاربیجی، کە وەکو بۆمب چێندرابوون، بێکاریگەرکران.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا ١٥ هەزار بۆمبی چیندراوی پاشماوەی چەتەکانی داعشمان پاککردوەتەوە لە شاری ڕەقە و گوندەکانی دەوروبەری، هەروەها بۆ پاراستنی هاوڵاتیان خەباتمان بەردەوامە.


ک.ک