لە گوندەكانی حەلەب شەڕ ڕوودەدات

لە گوندەكانی باشوری حەلەب لەنێوان سەربازانی ڕژێمی سوریا و چەكدارە توندڕەوەكاندا شەڕ ڕوویدا.


ئەمڕۆ ناوەندی چاودێری مافەكانی مرۆڤ لە سوریا ڕایگەیاند، كە لە گوندەكانی سنوری خەلس لە باشوری حەلەب لەنێوان سەربازانی ڕژێم و چەكدارە توندڕەوەكاندا شەڕ هەڵگیرساوە.

هەروەها ڕژێم ناوچەكانی زیتان و گوندەكانی سنوری خەلس بە چڕیی بۆردوومان دەكات، بەو هۆیەشەوە زیانی مادی لێكەوتەوە، بەڵام لەسەر زیانە گیانییەكان هیچ زانیاریەك لەبەردەستدا نییە.

سوپای سوریا دەیەوێت ئەو ناوچانە بە تەواوی بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵی خۆی.


ك.ك