ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی چەتەکاندا تەقێندرایەوە

لە ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار شەرقییە لە شارۆچکەی ڕاعی لە باکوری حەلەب، ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە.


کاتژمێرێک پێش ئێستا لە شارۆچکەی ڕاعی لە ناوچەی باب کە دەکەوێتە پێدەشتەکانی باکوری حەلەب-ەوە ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندێکی چەتەکانی ئەحرار شەرقییەدا تەقێندرایەوە.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو تەقینەوەیە ڕوون نەبووەتەوە.

هەر ئەمڕۆ، لە شاری عەزاز ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێندرایەوە و لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا هەشت کەس بریندار بوون کە دۆخی هەندێکیان ناجێگیرە.

س.ح