مانگی ڕابردوو ٣٢ هاوڵاتی عێراقی کوژراون

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی کاری تیرۆر و توندوتیژییەکانەوە مانگی ڕابردوو ٣٢ هاوڵاتی لە عێراق کوژراون.


شەوی ڕابردوو ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاماری مانگی ڕابردووی کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی بڵاوکردەوە.

بە پێی ئامارەکە، مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ لە عێراق ٣٢ هاوڵاتی کوژراون و ٣٢ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون، ئەوەش لە ئەنجامی تەقینەوە و کاری تیرۆریستی.

لە ئامارەکەدا باس لەوە کراوە، لە پارێزگای نەینەوا حەوت هاوڵاتی کوژراون و ١٩ی دیکەش برینداربوون، لە بەغدا ١٧ کوژراو و سێ بریندار، لە سەڵاحەدین سێ کوژراو و سێ بریندار و ئەوانی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بووە.


ک.ک