منبج، لە تەقینەوەیەکدا دوو سەربازی ئەمریکیی کوژران

لە تەقینەوەکەیەکدا لە منبج دەیان کەس شەهید و برینداربوون و دوو سەربازی ئەمریکی-ش کوژراون.


بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، کەمێک پێش ئێستا تەقینەوەیەک لە نزیک ڕێستۆرانتی قەسر ئەلئومەرا، لە ناوەندی شاری منبج ڕوویدا و بەپیی ئامارە سەرەتاییەکان هاوڵاتی مەدەنیی و سەربازێک شەهیدبوون.

هەر بەگوێرەی ئاژانسەکە، چوار سەربازی ئەمریکیی لە شوینی تەقینەوەکە هەبوون و دوانیان گیانیان لەدەستداوە، بریندار و کوژراوانی سەربازانی ئەمریکیی بە هەلیکۆپتەر لە شوێنی تەقینەوەکە دوورخراونەتەوە.

ش.ف