موسڵ، بەلەمێک ژێر ئاوکەوت و ٧١ کەس گیانیان لەدەستدا.. نوێکراوەتەوە

لە سەر ڕووباری دیجلە لە سنووری شاری موسڵ، بەلەمێکی گەشتیاری ژێر ئاو کەوت، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ٧١ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.


ئەمڕۆ بەلەمێکی گەشتیاری لە سنووری شاری موسڵ ژێر ئاو کەوتووە و تێیدا چەندین کەس بوونەتە قوربانی.

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ڕووداوەکەدا ٧١ کەس بەهۆی خنکانەوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان منداڵن.

پۆلیسی فریاکەوتنی موسڵ، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەسی لە خنکان ڕزگار کردووە، هاوکات سەرقاڵی گەڕانن بەدوای تەرمی قوربانییەکاندا.

 

س.ح