موسڵ، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا

بە بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە لە بەرى ڕاستى شارى موسڵ شەش هاوڵاتی گیانیان لەدەسدا و ۱۰ کەسیش برییندار بوون.


کاتژمێر ٦:٣٠ خولەکى ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەردەم چێشتخانەی ئەبولەیلا لەبەری ڕاستی شاری موسڵ، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەوە.

سعید یوسف، ئەفسەر لە هێزەکانی پۆلیسی فیداراڵی، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند:" بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمڕێژکراو، لە بەردەم چێشتخانەی ئەبو لەیلا لە بەری ڕاستی شاری موسڵ، شەش کەس گیانی لەدەسدا و ١٠ کەسیش برییندار بوو".

وتیشی:" بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکەوە دیار نییە کە چ جۆرە ئۆتۆمبێلێک بووە تەقیوەتەوە، ئەو ئامارانەی لەسەر تەقینەوەکە ڕاگەێندراوە، ئاماری سەرەتایین، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەکە ئەگەر هەیە ژماری شەهید و بریندارەکان زیاد ببێت".

د.ع