میسر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات

بەهۆی هێرش و لەشکرکێشییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژ‌هەڵاتی سوریا، وەزارەتی دەرەوەی میسر داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی دەکات.


لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی میسر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شکاندنی سەروەری خاکی سوریای ناوبردووەو ڕایگەیاندووە: ئەو هێرشە پێچەوانەی سەرجەم یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هەنگاوەی تورکیا یەکێتی خاکی سوریا و ئاسایشی هەرێمەکە دەخاتە مەترسییەوەو داواشی کردووە، کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کۆمکاری عەرەبی ئەنجام بدرێت.

ب.ش