نسێبین، دەروازەیەكی گومرگی كە بووبوو بەمۆڵگەی چەتەكان وێران كرا

یەكینەكانی تۆڵەكردنەوەی شەهید گەلهات گەڤەر چالاكییەكیان ئەنجامدا لەدژی دەروازەیەكی گومرگی لەنێوان نسێبین و قامیشۆلۆدا دانراوە و بووەتە مۆڵگەی چەتەكان و سوپا و میتی تورك.


یەكینەكانی تۆڵەی شەهید گەلهات گەڤەر لە ڕاگەیەندراوێكی چاپكراودا ڕایگەیاندووە ڕۆژی 14 ی ئاب لە نسێبین لەدژی دەروازەیەكی گومرگی چالاكییان ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ئەو دەروازەیە، دەروازەیەكی گومرگی بوو، لەهەمان كاتیشدا شوێنی هاتووچۆی چەتەكان بووە، هەروەها ناوەندێكی میت و سوپای توركیا بووە، لە چالاكییەكەدا حەوت تەقینەوە ئەنجام دراوە و ئاگرێكی بەهێز لە دەروازەكە بەربووە و بەتەواوی خاپور بووە، دوای چالاكییەكە یەكینەكە بەسەلامەتی گەشتووەتەوە جێگای خۆی.

ئەو دەروازەیە لەساڵی 2014 ەوە كەوەك دەروازەی گومرگی دەناسرا، لەلایەن چەتەكانی داعشەوە بەكارهات بۆ هێرش كردن بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان و چەندین كەسیان لەو شوێنەدا شەهید كرد.

د.ح