نوێترین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستیی ئێران،ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە٥٨ هەزار و ٢٢٦ کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و سێ هەزار و ٦٠٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ کیانوش جهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا، ئاماری گشتیی و دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنای لە ٢٤ کەتژمێری ڕابردووی لەئێران ڕاگەیاند.

جهانپورڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا،١٥١ کەسی دیکە بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە سەرتاسەری ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ هەزار و ٦٠٣ کەس.

جهانپوور، ڕاشیگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون، تووشبوونی دوو هەزار و ٤٨٣ کەسی دیکەی بەڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و بەمەش ئاماری تووشبووان لە سەرتاسەری ئێران گەیشتووەتە ٥٨ هەزار و ٢٢٦ کەس، ئاماژەشی بەوەداوە کە دۆخی چوار هەزار و ٥٧ تووشبووش ناجێگیرە.

جهانپور، ئاماژەشی بەوەدا؛ کە تا ئێستا١٨ هەزار و ٧٩٠ کەس، لەوانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەکانیان کراونەتەوە.

 

ش.ف