نوێنەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی هەوڵدەدەن بچنە ئیمرالی

نوێنەرانی ئاشتی نێودەوڵەتی، کە لە نۆ ئاکادیمیسیەن و چالاکوان پێکدێن و هەر یەکێکیان خەڵکی وڵاتێکن، ڕۆژانی ١١ بۆ ١٦ی شوبات لە کوردستان و تورکیا دەست بە پەیوەندی دەکەن و هەوڵی چوونە ئیمرالی دەدەن.


شاندێک لە ئاکادیمیسیەن و چالاکوانی نێودەوڵەتی بۆ ئەوەی لە زیندانی ئیمرالی چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بکەن و کاربەدەستانی وەزارەتی دادی تورکیا ببینن، ١٢ی شوبات لەگەڵ پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە کۆدەبنەوە، شاندەکە لە ناوەندی گشتی هەدەپە لێدوانێکی هاوبەش پێشکەش دەکات و هەر ئەو ڕۆژە لەگەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، گروپی مافی مرۆڤی تورکیا و سەندیکای کارمەندانی کاموی کۆدەبێتەوە. 

شاندەکە ١٣ی شوبات دەچێتە ئامەد، ئەگەر شەرت و مەرج گونجاو بێت لەگەڵ لەیلا گوڤەن، کە هێشتاش لە مانگرتن لەخواردن دایە کۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ نوێنەرانی جڤاکی سڤیلیش کۆدەبنەوە و ١٤ی شوباتیش لەگەڵ نوێنەرانی کەجەدە، هەدەپە و دایکانی ئاشتی کۆبوونەوەیان دەبێت. 

دوای ئەو دیدارانە شاندەکە دەچنە ئەستەنبوڵ و لەگەڵ پارێزەرانی بارۆی حقوقی ئاسرن کۆدەبنەوە و دوو کەس لە شاندەکە سەردانی مانگرتوانی ستراسبورگ لە فەرەنسا دەکەن.  

 

ک.ک