نوێنەری ئەردۆغان گەیشتە بەغدا

فەیسەڵ ئەروغڵو، نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان گەیشتە بەغدا و ڕاگەیەندرا، کە ئامانجی سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر کێشەی ئاو لەنێوان هەردوو دەوڵەتدا.


فاتح یڵدز، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق لە توێتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، ئاشکرایکرد، کە ئەمڕۆ فەیسەڵ ئەروغڵو، نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان-ی سەرۆک کۆماری تورک گەیشتووەتە بەغدا.

بەگوێرەی تویتەکەی یڵدز، ئامانجی سەردانەکە گفتگۆکردنە لەسەر کێشەی ئاو و هیوای خواستووە، کە "سەردانە گونجاو بێت بۆ گرنگییدان بە بابەتی ئاو  وپەیوەندیی نێوانمان".

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە کۆتایی مانگی نیسانی ڕابردوو مەولود چاوشئۆغڵو،و ەزیری دەرەوەی تورکیا لە شاری بەغدا لەگەڵ محەحەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا چاوشئۆغڵو، ڕایگەیاند، کە نوێنەری تایبەتی ئەردۆغان بۆ قسەکردن لەسەر کێشەی ئاو سەردانی بەغدا دەکات.

ش.ف