نۆ کۆچبەری عێراقی لە دەریای ئیجەدا خنکان

لەئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکدا لە دەریای ئیجە، کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی هەڵگرتبوو، نۆ کۆچبەری بەڕەگەز عێراقی کە حەوتیان منداڵ و دووانیان ژن بوون خنکان و چواری دیکەش ڕزگارکران.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە دەریاچەی ئیجە لە سنووری تورکیا، بەلەمێک بە ١٣ کۆچبەری نایاساییەوە ژێرئاوكه‌وت و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کۆچبەر خنکان و ژمارەیەکیشیان ڕزگارکران.

بەلەمەکە ١٣ کۆچبەر هەڵگرتووە کە تەنیا یەکێکیان خەڵکی سوریا بووە ١٢کەی دیکەی عێراقی بوون، لەئەنجامی وەرگەرڕانی بەلەمەکەشدا، نۆ کۆچبەری عێراقی کە حەوتیان منداڵن و دووانی دیکەیان ژنن خنکاون و چوار کۆچبەری دیکەش ڕزگارکراون.

بۆ دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکان، تیمە دەریاییەکانی تورکیا چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە ژماره‌یه‌كی زۆریش ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن ڕه‌وانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی نزیك له‌ ناوچه‌ ئاوییه‌كه‌ كران.

ب.ل