نێچیرڤان بارزانی باسی ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ عەبادی دەكات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ عەبادی، باسی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كراوە لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.


ئێواری دوێنێ‌ لە شاری بەغدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە.

دوای كۆبوونەوەكە، نێچیرڤان بارزانی لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی عێراقییە، وتی: لە كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك مەلەفەمان باسكرد، كە بەشێكیان تایبەت بوون بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، لەوانەش كردنەوەی ڕێگەكانی هەولێر- كەركووك، دهۆك- موسڵ، ڕێگەی نێوان شنگال- دهۆك.

وتیشی:"هەروەها باسمان لە پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا كرد، دووپاتمان لەسەر ئەوە كردەوە، كە پێویستە تەواوی هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوری عێراق".

لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراقیشەوە، بارزانی وتی: ئێمە ڤیتۆمان لەسەر كەس نییە و ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەیە، كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەموو گەلانی عێراق بكات.

س.ح