هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دێرەزۆر تیرۆرکرا

لەلایەن کۆمەڵێک چەتەوە دەستڕێژیی گولـلە لە مەروان فاتح، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دێرەزۆر کرا و لە ئەنجامدا شەهید بوو.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ مەروان فاتح، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی دێرەزۆر، لە کاتی بەڕیوەبردنی ئەرکەکانی، لەسەر ڕێگای نێوان حەسەکە و دێرەزۆر لەلایەن گروپێک چەتەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و شەهید بوو، هەروەها پاسەوانەکەیشی بریندار بوو. 

مەروان فاتح دامەزرێنەری ئەنجومەنی سڤیلی دێرەزۆرە و سەرەتاکانی ٢٠١٨ وەک هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانانی بەڕێوەبەری سڤیلی دێرەزۆر هەڵبژێردرا. 

بەپێ زانیاریەکان پاسەوانەکەی ناوبراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لە ئێستادا چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە. 

 

ک.ک