هاوسەرۆکی ئەنقەرەی هەدەپە دەستگیرکرا

ڤەژین جۆشکون، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.


بە بیانووی 'ڕێپێدانی فەرمیان نییە' پۆلیسی تورک هێرشیان کردە سەر بارەگای هەدەپە و نەیانهێشت هیچ کەس لە بارەگاکە بێتە دەرەوە.

لە پەلامارەکەدا پۆلیسی تورک بە داری کارەبایی هێرشیان کردە سەر ڤەژین جۆشکون، هاوسەرۆکی هەدەپە لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و دەستگیریان کرد، ڕێگاشیان نەدا ڕۆژنامەنووسان ڕوماڵی ڕووداوەکە بکەن.

د.ع