هاوڵاتیان لە بەغدا داوادەکەن عێراق نەکرێتە مەیدانی ململانێ

هاوڵاتیانی شاری بەغدا، داوادەکەن عێراق نەکرێتە مەیدانی ململانێیکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانم پێیان وایە دەبێت سیاسییەکانی عێراق بە هەستیاریەوە مامەڵەبکەن لەگەڵ ئەو دۆخەدا و نەهێڵن عێراق ببێتەوە مەیدانی جەنگ، چونکە خەڵکی عێراق ماندوو بووە.


توندبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هاوڵاتیانی عێراقی نیگەران کردووە و دڵەڕاوکێی ئەوەی لەلادروستکردوون کە عێراق ببێتە مەیدانی جەنگی ئەمریکا و ئێران، لەوبارەیەوە بۆ ڕۆژنیوز دەدوێن.

 ئەبو سەعد، کە هاوڵاتییەکی نیشتەجێی شاری بەغدایە، وتی: پێویستە بەشێوەیەکی بیرمەندانە مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە بکرێت بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، ئێمەی عێراقی نامانەوێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی ئێران و ئەمریکا، بەسە جەنگ بەسە زوڵم بەسە نەبوونی خزمەتگوزاری بەسە لە هەموو ئەو شتانەی بەدەستیانەوە دەناڵێنین.

علا خسیر، چاودێری سیاسی تیشکی خستەسەر کاریگەریی عێراق لەسەر هێورکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و وتی:هەڵگیرسانی جەنگ لەو ناوچەیە کاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووری هەموو جیهان، هەروەها کاریگەریی لەسەر ژێرخانی ئەو وڵاتانەش دەبێت، چونکە ئەو وڵاتانە 80 بۆ 90% داهاتیان لەسەرنەوتە، بۆیە پێویستە ئەمریکا و ئێران لێکتر دوور بخرێنەوە لەپێناو هەڵنەگیرسانی جەنگ، بۆیە داواکارین لەعێراق کە پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ ئێران و لەگەڵ ئەمریکا بەتایبەت هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا هەروەها عێراق پەیوەندیەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ ئیران هیوادارین ئەو پەیوەندیە لەگەڵ ئەمریکا و ئێران باش بکرێن بۆ ئەوەی خۆشەویستی دروستبێت لەپێناو دوورخستنەوەی لەشەڕ لەناوچەکە.

حەیدەر کازم، ڕۆژنامەنووس، لەسەر کاریگەریی ناکۆکییەکانی ئێران و ئەمریکا لەسەر عێراق قسەیکرد و وتی: ئەگەر ڕەوشەکە بەو شێوەیە مایەوە گەیشتە قۆناغی هەڵچوون گاریگەریی لەسەر عێراق دەبێت، هەرچۆنێک بێت پێویستە دیراسەی ئەو هەڵچوونانەی نێوان ئێران و ئەمریکا بکەین، تا ئێستا ئەوەی لە نێوا ئەو دوووڵاتە هەیە بۆ وەڵامدانەوەی یەکترە ناگاتە قۆناغی هەڵیرسانی شەڕ.

محەمەد ئیسماعیل، هاوڵاتی لەسەر هەمان بابەت وتی: بەدڵنیاییەوە ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەگەر قوڵتر بێتەوە یەکەم لایەن کە زەرەر مەند دەبێت عێراقە لەبەر ئەوەی بەرژەوەندی ستراتیژی قوڵی ئێران و بەرژەوەندی ئەمریکاش لەناو خاکی عێراقە، پێویستە عێراق خۆی لەو ململانێیە بپارێڕێت چونکە ئێمە قوربانیماندا بۆ تیرۆری جیهانی داعش و لە عێراق دەرمانکردن بۆیە پێویستە بە حساباتی خۆماندا بچینەوە.

د.ع