هونەرمەند عەلی توانا کۆچی دوایی کرد

عەلی توانا، ئەکتەری ناسراوی باشوری کوردستان کۆچی دوایی کرد.


عەلی توانا، چیرۆکنووس و ئەکتەر، کە ماوەی چوار مانگە تووشی نەخۆشیی پوکانەوەی مێشک بووە، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شار-ی سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

عەلی توانا، ساڵی ١٩٤٣ لە گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی لەدایکبووە، زیاتر لە ٥٠ ساڵ خزمەتی هونەری کردووە، ماوەی چەند ساڵێکیش سەرۆکی کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی سلێمانیی بووە.

ش.ف