هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین: له‌ جندرێس و شێراوا له‌ داگیركه‌رانمان دا

هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین له‌ ٦-٧ی شوبات له‌ ناوچه‌ی جندرێس و شێراوا-ی عه‌فرین دژی سوپای توركی داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی زنجیره‌یه‌ك چالاكییان ئه‌نجام دا.


هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین (HRE) له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، ڕۆژی ٦ و ٧ی شوباتی ٢٠١٩ له‌ ناوچه‌ی جندرێس و شێراوا-ی سه‌ر به‌ عه‌فرین دژی هێزه‌ داگیركه‌ره‌كان زنجیره‌ چالاكییه‌كی كاریگه‌ریان ئه‌نجام داوە.

له‌ ڕاگه‌یه‌نراوی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فریندا هاتووه‌:

 ٦ی شوبات، شه‌ڕڤانانمان له‌ ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین چالاكییه‌كیان دژی ئۆتۆمبێلی سه‌رچه‌ته‌‌ی گروپی جه‌یشی شه‌رقیه‌ ئه‌نجام دا كه‌ ناوی غانم خه‌له‌ف ناسراو به‌ ئه‌بوو حه‌كیم-ه‌، له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ تێكشكێنرا و سه‌رچه‌ته‌كه‌ش بریندار بوو.

٦ی شوبات، له‌سه‌ر ڕێی گوندی باسووت-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا ئۆتۆمبێلێكی گروپی چه‌ته‌ی فیرقه‌ی هه‌مزه‌ كرایه‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامی چالاكییه‌كه‌دا سێ چه‌ته‌ به‌ ناوی عه‌لی ساڵح دبس، ئه‌حمه‌د حبوش، ئه‌یهام محه‌مه‌د بریندار بوون.

٧ی شوبات، شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌ گوندی كیمار-ی ناوچه‌ی شێراوا له‌ دژی چه‌ته‌یه‌كی سه‌ر به‌ گروپی فیرقه‌ی هه‌مزه‌ چالاكییه‌كی نیشانه‌شكێنییان ئه‌نجام دا، له‌ چالاكییه‌كه‌دا چه‌ته‌یه‌ك به‌سه‌ختی بریندار بوو.

٧ی شوبات، شه‌ڕڤانانی ئێمه‌ له‌ گوندی كه‌فه‌ر نه‌بۆ-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شێراوا دژی مۆڵگه‌یه‌كی چه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ گرووپی فیرقه‌ی هه‌مزه‌ چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له‌ چالاكییه‌كه‌دا دوو چه‌ته‌ بریندار بوون.

د.ع