هێلیکۆپتەرێکی ڕژێم لە حەلەب خرایە خوارەوە

هێلیکۆپتەرێکی سوپای ڕژێمی سوریا لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کرایە ئامانج و خرایە خوارەوە.


بە گوێرەی میدیا ڕووسییەکان، ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرێکی سوپای ڕژێمی سوریا لە کاتێکدا بەسەر ئاسمانی ناوچەی ئەتارب لە حەلەب سووڕاوەتەوە، لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە هێزەکانی سوپای ڕژێمی سوریا لە بەردەوامی پێشڕەوییەکانیدا لە حەلەب، ئەمڕۆ گەیشتوونەتە سێ کیلۆمەتر دوور لە ناوچەی ئەتارب لە ڕۆژئاوای حەلەب و هەوڵدەدەن لەژێر چنگی چەتەکانی دەریبێنن.

س.ح