هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕوو لە قەندیل دەکەن

هەزاران کەس بۆ پیرۆزکردنی نەورۆز ڕوویان لە قەندیل کردووە و دەستە دەستە خەڵکی زیاتر ڕوو لە شوێنی ئاهەنگەکە دەکەن.


لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، لە هەموو ناوچە جیاوازەکانی باشوری کوردستانەوە، هاوڵاتیان بە هەموو تەمەنە جیاوازەکانەوە ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە، ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە باکور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستانیش بۆ بەشداریی لەو ئاهەنگە گەیشتوونەتە قەندیل.

بەشێک لە هاوڵاتیان لە دوێنێوە چوونەتە قەندیل و گوندنشینانی ناوچەکەش دەرگای ماڵەکانی خۆیان بۆ پێشوازییکردن لە میوانان واڵا کردبوو، زۆرینەی ماڵەکان خواردنیان بۆ میوانان ئامادەکردبوو، بەشێک لە هاوڵاتیانیش لە بەرەیانی ئەمڕۆوە لە شوێنەکانی خۆیانەوە بەڕێکەوتوون بەرەو قەندیل.

دەوڵەمەندیی کلتووریی کوردیی لە پۆشینی جلوبەرگی هاوڵاتیاندا ڕەنگی داوەتەوە، ژن و منداڵ و پیر و گەنج جلوبەرگی ڕەسەنی کوردی و جلی شەڕڤان و گەریلا-یان پۆشیوە.

بڕیارە کاتژمێر ۱۱:۰۰ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەرنامەکانی ئاهەنگی نەورۆزی بناری قەندیل دەستپێبکات، کە تێیدا چەندین هونەرمەن لە هەرچوار پارچەی کوردستانەوە، بە گۆرانی و بەرهەمی هونەریی، بەشدارییان تێدا کردووە.

 

ش.ف