هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ کاتێکی نادیار.


دوای کۆبونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی،لە ڕاگەیەندراوێکدا، بڕیاردرا بە دواخستنی هەڵبژاردن لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، کەوابڕیاربوو لە ١ی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیچ وادەیەک دیاری نەکراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تەنها ئاماژە بەوە کراوە" دواتر وادەکەی دیاری دەکەین".

ڕۆژی ٢٨ی مانگی ڕابردوو، پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشانەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، جگە لەهەرێمی کوردستان.

ب.ش