هەڵبژاردنەکەی ئێران کاتژمێرێکی دیکە درێژکرایەوە

کاتی هەڵبژردنی پەرلەمانی ئێران بۆ جاری سێیەم درێژکرایەوە و تا کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بەکاتی تاران بەردەوام دەبێت.


حکومەتی ئێران بۆ جاری سێیەم کاتی دەنگدانی درێژکردەوە و بڕیاریدا کە تا کاتژمێر ١١:٠٠ی ئەمشەو بەکاتی تاران دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بەردەوام بێت.

بڕیاردراوە، کە دوای کاتژمێر ١١:٠٠ پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستپێبکات.

د.ع