وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

لە سەردانێکی نافەرمیی و لەناکاودا وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا.


بەگوێرەی ڕاگەیاندنە عێراقییکان، بەیانیی ئەمڕۆ پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرکردە عێراقییەکان کۆدەبێتەوە.

پاتریک شاناهان، پێشتر جێگری وەزیری بەرگریی بوو، بەڵام دوای دەستلەکارکێشانەوەی جەیمس ماتیس لە سەرەتای ٢٠١٩ و لە ئەنجامی ناڕازییبوونی لە بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا، شاناهان شونێی گرتەوە و بووبە وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە وەکالەت.

سەردانەکە لەکاتێکدایە، کە شەقامی سیاسیی عێراق ناڕازییە لە بوونی سوپای ئەمریکا لە عێراق و داوای کشانەوەیان دەکەن.

ش.ف