وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ چاوشئۆغڵۆ: دژی هێرشی سەربازین

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە وەزیری دەرەوەی تورکیای ڕاگەیاند، وڵاتەکەی دژی هێرشی سەربازییە بۆ سەر باکووری سوریا و پێویستە ڕێز لە یەکپارچەیی خاکی سووریا بگرن.


جواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولود چاوشئۆغڵۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی پرسی سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

 لەو بارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە جەواد زەریف لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا داوای لە هاوتا تورکیەکەی کردووە ڕێز لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بگرن و هەروەها دژایەتی وڵاتەکەی بۆ کردەوەی سەربازی لە لایەن تورکیاوە ڕاگەیاندووە.

ک.س