وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشق و سبەینێ دەگاتە ئەنقەرە

​​​​​​​بە ئەمانجی جێەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوانیان، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە دیمەشقی پایتەختی سوریا و بڕیارە سبەینێ سەردانی ئەنقەرە بکات.


بەیانی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانێک بۆ سوریا گەیشتە دیمەشقی پایتەخت و لەلایەن فەیسەل مقداد وەزیری دەرەوەی سوریاوە پێشوازیی لێکرا.

لەگەڵ گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق بە ڕاگەیاندنەکانی ڕاگەیاندووە، کە بۆ جێبەجێیکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان دوو وڵات سەردانی سوریای کردووە.

هەروەها زەریف، لەسەر ئامانجی سەفەرەکەی ڕایگەیاندووە: بۆ هەماهەنگی لەسەر گۆڕانکارییە ناوچەیی و جیهانییەکان و هەروەها جێبەجێیکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان ئێران و سوریا سەردانی سوریان کردووە و بە هەمان ئامانج سەردانی تورکیاش دەکەم.

ئاژانسە ئێرانییەکان ڕایانگەیاندووە کە محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی سەردانی تورکیا دەکات، وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە.

ئەم سەردانەی زەریف لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە بڕیارەکەی ئەمریکا لەسەر بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ خراوەتە بواری جێبەجێی کردن و جموجۆڵێکی سەربازی ئەمریکاش لەناوچەکە دەستی پێکردووە.

د.ع