وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە عێراق

وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببێتەوە و دواتر سەردانی هەولێر بکات.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەمەد بن عەبدولڕەحمان، وەزیری دەرەوەی قەتەر گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەک لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و چەند بەرپرسێکی دیکەی کۆببێتەوە.

دەوترێت دوای بەغدا، وەزیری دەرەوەی قەتر سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ دەگاتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم و د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆدەبێتەوە.

ش.ف