١٣٠٠ چەتەی دیکەی داعش خۆیان ڕادەستکرد

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ڕایگەیاند، کە هەزار و ٣٠٠ چەتەی دیکەی داعش لەگەڵ خێزانەکانیان خۆیان ڕادەست کردوە.


ئێوارەی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدە، خۆڕادەستکردنی هەزار و ٣٠٠ چەتەی داعش لەگەڵ کەسوکارەکانیان ڕاگەیاند.

قەسەدە ڕایگەیاندوە: چالاکییەکانی شەڕڤانان بۆ لەناوبردنی چەتەکانی داعش بەردەوامە لە باغۆز، ئەمڕۆش هەزار و ٣٠٠ چەتەی داعش و کەسوکاریان خۆیان ڕادەستی شەڕڤانان کرد.

پێشڕەوییەکانی شەڕڤانان لە باغۆز بەردەوامە، بەڵام بەهۆی پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، پێشڕەوییەکان هێواشن.


ک.ک