١٧ کاتیۆشا لە بنکەی ئاسمانی گیارە درا

کاربەدەستانی ئەمنی عێراق ڕایانگەیاند، ١٧ مووشەکی کاتیۆشا لە بنکەی سەربازی ئاسمانی گیارە لە باشوری موسڵ دراوە، کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە.


شەوی ڕابردوو بنکەی سەبازی ئاسمانی گیارە، کە بە دووری ٦٠کم دەکەوێتە باشوری موسل، بە ١٧ مووشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج کە شوێنی مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکایە.

ئاژانسی 'ئەسۆشەیتدپرس' بە پشتبەستن بە دوو کاربەدەستی ئەمنی عێراقی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، ئاشکرای کردووە؛ موشەکەکان لە موسڵەوە ئاراستە کراون، بەڵام تائێستا ڕاپۆرتێک لەسەر قوربانیان و بریندارەکانی ئەو هێرشە بڵاو نەکراوەتەوە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیاریەیتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

س.ح