٢٤٠ گەنجی دیكە بوون بە شەڕڤان

لە ئەكادیمیای شەهید دژوار عەفرین لە گرێ‌ سپی، ٢٤٠ گەنجی دیكە خولی پەروەردەیان تەواو كرد و بەشداری ڕیزەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات بوون.


ئەمڕۆ لە گرێ‌ سپی ٢٤٠ گەنجی دیكە خولێكی پەروەردەی ١٥ ڕۆژییان تەواو كرد و بوون بە شەڕڤان.

ئەو گەنجانە لە خولەكەدا وانەكانی فكری و سەربازییان خوێند و چوونە ڕیزەكانی هێزەكانی سوپای دیموكرات لە دێرەزۆر.

هێزەكانی سوریای دیموكرات هێزێكی چەكداری ڕێكخراون و زۆربەی ناوچەكانی باكوری سوریایان كۆنترۆڵ كردوە، ئەوان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دانپێدانراون و ڕۆڵێكی گەورەیان هەبوو لە تێكشكاندنی داعش.


ك.ك