٣٦ حاڵەتی دیکەی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

٣٦ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا، بەوەش ژمارەی توشبووان گەیشتە ٣٨٢ کەس، هەروەها گیانلەدەستدانی ٧ کەسیش ڕاگەیەندرا.


پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری نوێی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتا سەری وڵات ڕاگەیاند، بەپێی ئامارەکە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە.

بەپێی ئامارەکە، لەو ٣٦ توشبووە، ٨ حاڵەتیان لە ڕەسافەی بەغدا بووەو شاری پزیشكی بەغداش یەک حاڵەت و ناوچەی کەرخ یەک حاڵەت و بەسرە نۆ حاڵەت و کەربەلا حەوت حاڵەت و واست دوو حاڵەت و نەجەف پێنج حاڵەت و سلێمانی حاڵەتێک و زیقار حاڵەتێک و کەرکوکیش حاڵەتێک، بەوەش ژمارەی توشبووان تا ئێستا گەیشتووەتە ٣٨٢ کەس.

 هەر بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەی ڕابردوودا حەوت حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمار کراوە، بەوەش کۆی مردن گەیشتووەتە ٣٦ حاڵەت و ١٠٥ توشیووش بە تەواوی چاکبوونەتەوە.

س.ح