٣ زیندانیی مانگرتوو ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران

٣ زیندانیی به‌ندیخانه‌ی پیتی (ت)ی ناوچه‌ی مه‌نه‌مه‌نی ئیزمیر كه‌ ٨٠ ڕۆژە دژبه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له‌ مانگرتنی بێسنووردان، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.


زیندانییان میرۆ چالگی، ڕه‌مه‌زان ئیشكلی و یگیت ئوسته‌ كه‌  ١ی ئازاری ٢٠١٩ له‌ به‌ندیخانه‌ی پیتی (ت)ی ناوچه‌ی مه‌نه‌مه‌ن-ی ئیزمیر دژبه‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە ده‌ستیان به‌ مانگرتنی بێسنوور له‌ خواردن كرد، بەهۆی خراپی باری تەندروستیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.

د.ع