٣ سەربازی سوریا بە مووشەکی ئیسرائیل کوژران

لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی سوپای ئیسرائیل بۆسەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا لە قونەیتەرە سێ سەربازی ڕژێم کوژران و حەوتی دیکەش بریندار بوون.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرایل بە مووشەک لە پێگەیەکی ڕژێمی سوریای داوە لە دەشتاییەکانی قونەیتەرە کە دەکەوێتە باشوری سوریا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا سێ سەربازی ڕژێمی سوریا کوژراون و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

بە گوێرەی ئاژانسی فەرمی ڕژێمی سوریا ئەو مووشەکانە کاتژمێر ٤:١٠ خولەک ئاڕاستەی قونەیتەرە کراون، ئاژانسەکە هەروەها ئاشکراشی کردووە کە پێش ئەو هێرشە بەرگریی ئاسمانی ڕژێم کاتژمێر ٣:٢٢ خولەک هێرشێکی دیکەی مووشەکی ئیسرائیلی بێ کاریگەر کردووە.

ئەو هێرشانەی ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە ئێوارەی دوێنێ دوو مووشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی گوڵان کرا، کە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دایە.

 

ش.ف