٤ منداڵ بە مووشەکی چەتەکانی سەربە تورکیا لە خوێندگایەکدا کوژران

بە هۆی مووشەکبارانی چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک لەسەر خوێندنگایەک لە دەشتاییەکانی باکوری ڕۆژئاوای حەما، چوار منداڵ کوژران و چەندین خوێندکاری منداڵیش بریندارن.


گرووپە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورک بە مووشەک خوێندنگایەکی دینی-یان لەناو کەنیسەی شاری سقێلبیە لە باکوری ڕۆژئاوای حەما-ی سوریا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار منداڵ کوژران و دۆخی تەندروستی چەندین منداڵی بریندار ناجێگیرە.

بەپێی هەواڵێکی سپوتنیکی ڕوسیا، مووشەکەکان لە ناوچەیەکی ژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە ئاراستە کراون.

س.ح