٨٨-ەمین داواکاریی خانەوادەی ئۆجالان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکرایەوە

٨٨-ەمین داواکاری خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە بۆ سەردانیکردنی زیندانی ئیمرالی، لەلایەن داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیاوە ڕەتکرایەوە.


ئەمڕۆ، داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بورسای تورکیا، داواکارییەکی خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکەی بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردەوە.

ئەمە ٨٨-ەمین داواکاریی خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکەیە بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی، کە لەلایەن داواکاری گشتیی دادگای کۆماری بورسای تورکیاوە بە پاساوی وەکو "کەشتی خراپە"، "نالەباری دۆخی کەشوهەوا" و "باری نائاسایی" ڕەتدەکرێتەوە.

هەروەها لە ساڵی ٢٠١١ وە تاوەکو ئێستا، ٧٧٢ جار داواکاریی پارێزەرانی ئۆجالان بۆ سەردانیکردی ئیمرالی لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە ڕەتکراوەتەوە.

ب.ل