٩دەستە بۆ خۆبەرێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزران

ئەنجومەنی گشتیی خۆبەڕێوبەریی دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، نۆ دەستەی بۆ بەڕێوەبەردنی ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزراند.


لە مانگی ئەیلولدا خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دامەزرا، ئەنجومەنی گشتیی ئەو خۆبەرێوبەرییە، ئەمڕۆ لە عەین عیسای کانتۆنی گرێسپی کۆبووەوە و نۆ دەستەی دیاریکرد.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا فەرید عەتی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی خۆبەرێوبەریی دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا قسەیکرد و ڕایگەیاند، کە ئەو ئەنجومەنە بەڕێوەبردنی کاروباری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای لە ئەستۆ گرتووە.

پاشان لەلایەن ئەنجومەنەکەوە نۆ دەستەی 'ناوخۆ، پەروەردە و هزر، بەڕێووبەریی هەرێم، ئابوری و کشتوکاڵ، دارایی، کلتور و هونەر، تەندروستی و ژینگە، کاروباری کۆمەڵایەتی، ژنان'ی دیاریکرد.

هەروەها هاوسەرۆکانی ئەنجومەنەکە سوێندیان خوارد و جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان دەستپێکرد.

س.ح