پارتێکی چەپ لە ڕۆژئاوای کوردستان کۆنگرەی بەست

پارتی مارکسیست- لێنینیست،کۆمۆنیست (MLKP )، لە ڕۆژئاوای کوردستان یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست، تێیدا ڕایاگەیاند، کە شۆڕش بەهەموو سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بلاودەکەنەوە و شۆڕشی کوردستان و تورکیا دەکەنە یەک.


لە بەیاننامەکەی MLKP کە لەدوای یەکەمین کۆنفراسی ئەو پارتە بڵاوکراوەتەوە هاتووە: لەشۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا کە هەزاران شەڕڤانی ژن و پیاوی تێدا شەهید بوون، بەهەزاران کەس برینداربوون، بە تێکشکاندنی چەتەکانی داعش و دەوڵەتی تورکیای فاشیستی هاوکاریی، گەییشتووەتە قۆناغێکی نوێ.

لە بەردەوامی بەیاننامەکەی پارتی مارکسیست،لێنینیست و کۆمۆنیستی ڕۆژئاوا (MLKP ) هاتووە: دەوڵەتانی داگیرکەریی ناوچەکە و وڵاتانی ئیمپریالیزم هەوڵی ئەوەدەدەن کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بێ واتا و بێ ناوەڕۆک نیشان بدەن و بەردەوام شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەنە ئاماج، شۆرشی ئێمە گەلی شۆڕشگێڕدەیپارێزن و ڕزگارکردنی خاکی خۆمان لەژێردەستی داگیرکەران یەکێکە لە سەرەکی ترین ئەرکەکانمان.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بەدڵنیاییەوە عەفری ئازاد دەکەین، هەرچی ڕوودەدات با بیدات ئێمە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین، شۆڕش بەهەموو سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا بڵاو دەکەینەوە، شۆڕشی کوردستان و تورکیا دەیەکینەیەک.

د.ع