پارێزه‌ران جارێكی دیكه‌ داوای دیداری ئۆجالانیان كرد

پارێزه‌رانی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، جارێكی دیكه‌ داواكارییان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان.


پارێزه‌ران جه‌نگیز یوره‌كلی، نه‌ورۆز ئوویسال، فائیك ئۆزگور ئه‌رۆل و مه‌زڵووم دینچ، به‌مه‌به‌ستی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆجالان ئه‌مڕۆ داواكارییه‌كی دیكه‌یان پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد.

له‌ ٢٧ی ته‌مووزی ٢٠١١ هەتا ٢ی ئایاری ٢٠١٩ پارێزه‌ران ڕێگه‌یان پێنه‌درابوو سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و له‌و ماوه‌یه‌دا ٨١٠ داواكارییان ڕه‌تكرابوویه‌وه‌، ڕۆژی ٢ی ئایار ٢ پارێزه‌ری ئۆجالان توانیان سه‌ردانی ئیمڕاڵی بكه‌ن و چاویان به‌ عەبدولا ئۆجالان كه‌وت.

د.ع