پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کرد

پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کرد و لەبارەی کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق کۆبووەتەوە.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانی پارێزگاری، ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدای کردووە و لەگەڵ عەلی خەلیل، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراق کۆبووتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری سلێمانی داوای لە بەرێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق کردووە، کە کاری جددی بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی تورکیا.

بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فرۆکەوانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، کە هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی باڵا لەنێوان دەستەی فڕۆکەوانی عێراق و تورکیا ئەنجامدەدرێت و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش، چارەسەرکردنی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەبێت.

ب.ل