پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرا

بەکۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، پارێزگار و یەکێک لە جێگرەکانی هەڵبژێردران.


ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی نەینەوا و دوو جێگرەکەی ئەنجامدارا.

بەکۆی دەنگی ئەندامان، مەنسور ئەلمەرعیدی بە پارێزگار و سیروان محەمەد-یش لە پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق بە جێگری یەکەم هەڵبژێردران.

تا ئێستا، ڕانەگەیەنداروە، کە هۆکاری هەڵنەبژاردنی جێگری دووەم چییە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ، ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا یاداشتێکیان ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا کرد و داوای هەڵوەشانەوەی دانیشتەنەکەیان کرد.

دوای نوقمبوونی بەلەمێک موسڵ لە ڕۆژی ٢١/٣/٢٠١٩، کە بووەهۆی خنکانی زیاتر لە ١٢٠ کەس، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی ٢٤/٣/٢٠١٩ نەوفل حەمادی، پارێزگاری موسڵ و هەردوو جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە، ڕۆژێک دواتر دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵیی نەینەوا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ حەمادی و حەوت کەسی دیکە دەکرد، بەڵام تا ئێستا حەمادی دەستگیرنەکراوە و دەوترێت لە هەولێر حەشار دراوە.

مەنسور ئەلمەرعیدی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە لەسەر لیستی عەتا و فالح فەیاز سەرۆکایەتیی بزوتنەوەی عەتا دەکات.

مەنسور ئەلمەرعی

 

ش.ف